بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەیدەر جەواد سەرۆکی شاندی دانوستانکاری سوریایی گوتوویەتی ، ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ھێزەکانی ھەسەدە و ھاوپەیمانیی نێودەڵەتیی و ھەروەھا کاراکردنی رێککەوتنامەی ئەدەنا لە نێوان سوریا و تورکیا لە بابەتە گرنگەکانی دیکەی ئەم دانوستانەیە .
ئەرتەشی تورکیا بە بیانوویی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان ، ساڵانێکە چەند بەشێکی باکوور و باکووری رۆژھەڵاتی سوریای داگیر کردووە و تاقمێک لە لەشکەریانی تورکیا لەم ناوچانەدا ماونەوە .
دەستدرێژیی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا لە لایەن گەل و حکومەتی سوریا و کومەڵگەی جیھانیی بە توندی شەرمەزار کراوە و دەکرێ .
342/